بەهەڵە دوو منداڵی یەک ناویان هەیە

ئاوارەیەکی سەڵاحەدین خاوەنی 26 منداڵە و یەکێک لە منداڵەکانی ناولێناوە کوردستان

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئاوارەیەکی پارێزگای سەڵاحەدین لە سلێمانی دەژیت و خاوەنی 26 منداڵە، دەڵێت لە خۆشەویستی کوردستان یەکێک لە منداڵەکانم ناو لێناوە “کوردستان” و ناسنامەی خۆشم گۆڕیوە بۆ کوردستانی.

ئەو هاوڵاتیە بەرەگەز عەرەبە و خۆی دەڵێت، بڕیارمداوە نەگەڕێمەوە ناوچەکانی پێشوو، لەبەرئەوەی لێرە زۆر رێزمان لێدەگرن.

ئەوەی سەیرە ئەو پیاوە دەڵێت، بە هەڵە دوو منداڵم ناویان لێنراوە “ئایە”.