بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک
یانەی سلێمانی بووە پاڵەوانی خولی تۆپی سەر مێزی کوردستان
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
پاڵەوانیەتی یاری تۆپی سەرمێزی هەرێمی کوردستان بۆ پلە نایابەکان لە دهۆک کۆتاییهات و یانەی سلێمانی بوو بە براوەی یەکەمی پاڵەوانیەتیەکە.
ئەمڕۆ شەممە، بە بەشداری نۆ یانە پالەوانییەتیەکە لە هۆلی داخراوی پەروەردەکان کۆتایی پێیهات، خولەکە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو.
ئیحسان حەسەن سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تۆپی سەر مێزی کوردستان بە 964ـی وت، بۆ ماوەی سێ رۆژ پاڵەوانیەتیەکە بەردەوام بوو، ئەمڕۆ بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک یانەی سلێمانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ.
وتیشی، سێ یانە سەرکەوتنیان تۆمارکرد و خەلاتیان وەرگرت، یانەی سلێمانی بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ یەکەم بوو، یانەی ئاشتی بە 13 خاڵ دووەم، یانەی ئەکادی عەینکاوە بر کۆکردنەوەی 13 خاڵ پلەی سێیەمی وەرگرت.
پارساڵی 2022 لە پارێزگای سلێمانی بە بەشداری 16 یانە پاڵەوانیەتی تۆپی سەرمێزی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، یانەی سلێمانی بووە پاڵەوانی خولەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی