لەسەر ئامێرەکە دەرناچێت
کێشەى پەنجەمۆر بۆ هەڵبژاردنەکە دروست بوو
964+
سیروان خورشید- خورماتوو
بەشێک لە کارمەندان پەنجەمۆریان لەسەر ئامێرەکان دەرناچێت و پڕۆسەی دەنگدان لە خورماتوو کێشەى بۆ دروست بووە.
بەپێى بەدواداچوونەکانى 964، ژمارەیەک لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان پەنجەمۆریان لەسەر ئامێرەکان دەرناچێت و چەند جارێک ئەم کارە دووبارە بووەتەوە، ئەمەش واى کردووە لە خورماتوو پڕۆسەکە بە سستی بەڕێوەبچێت و قەرەباڵغیەکی زۆریش لە بەردەم ناوەند و بنکەکاندا دروستبووە.
لە بارەى کێشەکەوە، قاسم سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری تۆمارکردنی کۆمیسیۆن لە خورماتوو بە964ی وت،”کێشەکە کاتییە و لە هەوڵداین چارەسەر بکرێت، یان ئامێری دیکە زیاد دەکەین بۆ ئەوەی پڕۆسەکە نەوەستێت و هێزە ئەمنییەکان بتوانن دەنگی خۆیان بدەن”.
964 زانیویەتى، بەهۆى چارەسەرنەبوونى کێشەکەوە، بەشێک لە کارمەندانى هێزە ئەمنییەکان بنکەکەیان جێهێشتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح