سێ رۆژە لە نەخۆشخانەیە
مامۆستایەکی ئاینی لەلایەن سێ سەگەوە زامدار کرا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لەگوندی بێسفکێی پارێزگای دهۆک سەگ پەلاماری مامۆستایەکی ئاینی دا و بە سەختی زامداری کردووە، لەنەخۆشخانەیە و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
ئەو مامۆستا ئاینیە ناوی مەلا یەحیا بێسفکییە و دانیشتووی پارێزگای دهۆکە بە 964ی وت، “لەناو بێستانی خۆم بووم، سێ سەگ هێرشیان کردە سەرم نەمتوانی هیچ بکەم، یەکەمجار دوو سەگ پەلاماریان دام، بەڵام توانیم پارێزگاری لەخۆم بکەم، سەگی سێیەم هات و پەلاماریدام، دواتر دوو سەگەکەی دیکەش گەڕانەوە و زامداریان کردم”.
بەوتەی ئەو مامۆستایە بەهۆی پەلاماردانی سەگ برین لە قاچی دروست بووە و سێ رۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆ و وێنانە بێت مەلا مەلا یەحیا بێسفکی بۆ 964ی ناردووە، لە سێ شوێنەوە بریندار کراوە، هەموو برینەکانی لە ران و قاچیەتی و برینە گەورەکە لە قاچی راستی دروستبووە و نەشتەرگەری بۆکراوە، ئەوەش دەڵێت، “ئێستا تەندروستیم باشە”.