گەڕاندنەوەی ئاسان نییە

بارسێلۆنا له‌ رۆمیۆ بێزاره‌


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ یاریزان رۆمیۆ بێزاره‌ و ده‌یه‌وێت بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ یانه‌كه‌ی.

بارسێلۆنا زۆر به‌ شانوباڵی یاریزان ئۆریۆل رۆمیۆی هه‌ڵدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌رنه‌چوو كه‌ ده‌یانویست، كه‌ یاریزانی یانه‌ی جیرۆنایه‌.

رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه‌، هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و جیرۆنا گفتوگۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رۆمیۆی یاریزانی ناوه‌ڕاست بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ی جیرۆنا، چونكه‌ بارسا سوودی لێ نابینێت و ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆمیۆ ئاسان نییه‌، به‌ڵام یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی هه‌وڵی خۆی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی لێی رزگار بێت.