سەڵاح، ئۆسیمین و حەکیمی. فۆتۆ: ئاژانسەکان
جەزائیر بایکۆتی کرد
ئه‌مشه‌و بالۆن دۆری ئه‌فریقا پێشكه‌ش ده‌كرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له مه‌غریب ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی تۆپی زێڕینی تۆپی پێی ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و جه‌زائیرییه‌كانیش بایكۆتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد.
ئاهه‌نگه‌كه له مه‌راكیش كاتژمێر 09:00ی ئه‌مشه‌و ده‌ستپێده‌كات و سێ یاریزان به‌ربژێرن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، ئه‌وانیش محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری، ئه‌شره‌ف حه‌كیمی مه‌غریبی و ڤیكتۆر ئۆسیمینی نه‌یجیرین.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك خه‌ڵاتی دیكه بۆ “باشترین راهێنه‌ر، باشترین یاریزانی لاو، باشترین كچه یاریزان، جوانترین گۆڵ” و خه‌ڵاتی دیكه دێنه پێشكه‌شكردن.
فیدراسیۆنی جه‌زائیر لای خۆیانه‌وه بایكۆتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد، دوای ئه‌وه‌ی ریاز مه‌حره‌زی یاریزانی جه‌زائیری له لیستی كۆتایی به‌ربژێرانی خه‌ڵاته‌كه نه‌بوو.