تا هاوینی 2027 گرێبەستی هەیە

دوو گه‌وره‌ی پرێمه‌رلیگ داوای ئه‌ستێره‌كه‌ی ئینته‌رمیلان ده‌كه‌ن


سۆما حه‌كیم زاده‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی رکابەری یەکتر ده‌کەن بۆ وەرگرتنی هاکان چالهانئۆغلوی یاریزانی تورك، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، گفتوگۆ لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیدا كراوه‌.

درەوشاوەیی و سەقامگیری له‌ ئاستی یاریزانه‌كه‌ لە چەند وەرزی رابردوودا لە سان سیرۆدا، وایکردووە چەندین یانەی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێریی بارودۆخی ئەو یاریزانە بکەن بە مەبەستی گواستنه‌وه‌ی.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵییەکە، تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلاندا هەیە، ئەمەش رەنگە کەمێک قورس بێت بۆ ئەم دوو یانەیەی پرێمەرلیگ بۆ به‌ده‌ستهێنانی یاریزانەکە، چونکە پێناچێت ئینتەرمیلان ئامادەبێت ده‌ستبه‌رداری یاریزانەكه‌ بێت، ته‌نیا ئەگەر ئۆفەرێکی زۆر زەبەلاح و سەرنجڕاکیش پێشکەش بکرێت و یانه‌كه‌ رازیی بكات ده‌ست له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبگرێت.