رادەستی پۆلیسی کردووە

گەنجێکی چۆمان لە شوێنی رووداوەکەی پرژێ ملوانکەیەکی زێڕی دۆزیەوە

964+
وریا فەتاح

دواى ئەوەى رۆژى دووشەممەى رابردوو، لە رێگاى پرژێ لە سنورى قەزاى چۆمان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و تێیدا سێ کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسى دیکەش بریندار بوون، گەنجێکى قەزاى چۆمان، لە شوێنى رووداوەکە ملوانکەیەکى زێڕی دۆزیوەتەوە و دواتر رادەستی پۆلیسی کردووە.

هیمداد حسێن ئەو گەنجەی ملوانکە زێڕەکەی دۆزیوەتەوە  قسەى بۆ 964 کردوو دەڵێت: ئێوارەى رۆژى رووداوەکە چوومە شوێنەکە بۆ بینینى دیمەنى رووداوەکە، لەوێ ملوانکەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نەمزانى زێڕە یان نا، هاتمەوە و پیشانى دایکمدا و دڵنیابوینەوە کە زێڕە.

ئەو گەنجە دەڵێت، دواى دڵنیابونەوەمان راستەوخۆ ملوانکەکەم رادەستى پۆلیسى کرد، کێشەکەى 10 مسقاڵ زێڕى عەیار 21 بوو.

بەپێى خەمڵاندن بۆ نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان، یەک مسسقاڵ زێڕى عەیار 21 لەسەرووى 450 هەزارەوە مامەڵەى پێوەکراوە، بەو شێوەیە نرخى ئەو ملوانکەیەى ئەو گەنجە دۆزیویەتییەوە و رادەستى پۆلیسى کردووەتەوە، لە سەروى چوار ملیۆن و 500 هەزارەوە بووە.

لە پرژێ بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیانلەدەستدا

لە پرژێ بەهۆی رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیانلەدەستدا