تاوتوێی موچە دەکەن

هەفتەی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

ژووری هەواڵ

هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیکە پرسی موچە و بودجە تاوتوێ دەکەن.

بڕیارە شاندی هەرێم لە کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا داوای چوار 700 ملیار دیناری بکەن بۆ موچەی مانگەکانی 9، 10، 11 و 12ـی ئەمساڵ کە تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم وەریان نەگرتووە.

964 لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەزانێت، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجە.

رۆژی 17.9.2023 ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی سێ وەجبە 700 ملیار دیناری بۆ هەرێم دا، بەڵام تا ئێستا دوو گوژمەیان هاتووە.

ئەو سێ گوژمەیە بۆ موچەی مانگەکانی حەوت، هەشت و نۆ بوو، ئێستا گوژمەکەی مانگی نۆ ماوە، کە بە وتەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، “هیچ مەترسییەک لەسەر ناردنەکەی نییە و بڕیاری لیدراوە”.