هاوڵاتییەک لە هەولێر خۆی کوشت

+964

بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار، هاوڵاتییەک لە هەولێر خۆی کوشت.

بەپێی زانیارییەکانی دەست +964 کەوتووە، ئەو هاوڵاتییە لە گەڕەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر لە ماڵەکەی خۆیدا، خۆی کوشتووە.

ئەو هاوڵاتییە ناوی (م. ب)ـیە، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوە لەناو بازاڕی بۆرسەی دراوی هەولێر. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولیر دەربارەی ئەم روداوە هەواڵەکەی بۆ +964 پشتراستکردەوە دەڵێ: لە ماوەی رابردوو تمەنی ئیرانی زۆری کڕیوە و بە هۆی دابەزینی بەهایەکەی زەرەری زۆری کردووە، هەر ئەمەش هۆکار بووە کە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت .
بە گویرەی زانیارییەکانی +964، (م. ب) لەدایکبووی ساڵی 1976ـە و خەڵكی قەزای چۆمانە و دانیشتوی شاری هەولیر بووە .