پێشبینیەکانی کەشناسی وا دەڵێت

کەشەکە جێگیرە و جارێ باسی باران نییە

964+

توانا نەقی

بەپێی پێشبینی کەشناسی بێت ئەم دوو رۆژە دۆخی کەشوهەوا جێگیرە و باسی باران بارینیش لە گۆڕێ نییە.

بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردوەتەوە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکە وەک هەمیشە گەرمیان بە 25 پلە بەرزترینە و حاجی ئۆمەران بە 13 پلە نزمترینە.

پێشبینییەکە بە شێوازێکە جارێ هیچ شەپۆلێکی باران بارین دیار نییە روو لە ناوچەکە بکات، بەڵام سبەینێ لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.12.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتى لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
خێراىی با / لەسەر خۆ (5 – 15) کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / لەنێوان باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 22 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 13 پلەى سیلیزى
سۆران: 16 پلەى سیلیزى