سەردانی باج و دەرامەت بكەن

یەکەکانى نیشتەجێبون دەکرێن بە “سوکنا”

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتى باج و دەرامەتى سلێمانی، رێنمایى بۆ هەموو سیتییەکان دەرکردووە، هەر هاوڵاتییەک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون خاوەن یەکەیەکى تایبەت بێت و گرێبەستى راستەوخۆى لەگەڵ خاوەن پڕۆژەکە هەبێت، یەكەكانیان بۆ دەکرێت بە (سوكنا) واتا رێکاری نیشتەجێی بۆ دەكرێت.

“سوکنا” رێکارێکە فەرمانگەکانی باج بۆ ئەو شوێنانەی ئەنجامدەدەن کە لە زەویەوە دەگۆڕێن بۆ شوێنی نیشتەجێبوون.

رێزان سلێمان، بەڕێوەبەری باج ودەرامەتی 1ـی سلێمانی بۆ 964 وتی،” ئەو بڕیارە دوای ئەوە هات، خاوەنی یەكەكانی نیشتەجێبوون سەردانیان دەكردین بۆ نیشتەجێیكردنی شوقەو خانوەكانیان، تاوەكو باجیان لەسەركەڵەكە نەبێت”.

پێشوتر بەپێی رێنماییەكان پێویستبوو سەرەتا خاوەن موڵك، موڵكەكەی لەتۆماری خانوبەرە تۆمار (تاپۆ) كرابێت، دواتر نیشتەجێیان بۆ دەكرا، بەڵام بۆئاسانكاری سیتییەكان، باج و دەرامەتى سلێمانى گۆرانكاری لەو ڕێنماییانە كردوەو خاوەن یەکەکانى نیشتەجێبوونیش دەتوانن یەکەکانیان نیشتەجێی بۆ بكەن، ئەمەش بەوتەیەی رێزان سلێمان.

لەبارەی هەندێک لەو خانوو یان شوقانەی چەند جارێک کڕین و فرۆشتیان پێی کراوە، ئەو بەڕێوەبەرە وتی، “پێویستە لەدەستەی وەبەرهێنان گرێبەستەكەیان پەسەندبكرێت و دواتر نیشتەجێیان بۆدەكەین”.

بەوتەی ئەو بەڕێوەبەرە بێت، پڕۆژە هەیە لە 2016-وە لێبوردنی تەواو بوەو لەو رێکەوتەوە باجیان لێوەردەگیرێت، هاوڵاتییان تازوتر سەردانیان بكەن، كەمتر باجیان دەكەوێتەسەر.

بەپێی یاسای ژمارە 4ـى 2006ـى وەبەرهێنان، پڕۆژەكانی وەبەرهێنان پێشوتر لێبوردنی 10 ساڵیان بۆكراوە، لەهەموو باج و رسوماتێك بەخشراون.

رێزان سلێمان ئاشکرای دەکات، ساڵانە بڕی 10% باجیان لەسەر زیاد دەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابوری مانگی نیسانی 2023 رێنمایی بۆ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دەركرد، بەمەبەستی (سوكنا) نیشتەجێیكردنیان، بەو مەرجەی خاوەنەكانیان تیایدا نیشتەجێبن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ناوەڕاستی 2024 یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان تەواو دە...

ناوەڕاستی 2024 یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان تەواو دەکرێن