دوو رووداوی هاتوچۆ هەبوو

درەنگانی ئەمشەو دوو کەس لە دهۆک گیانیان لە دەست دا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

لە کەمتر لە کاتژمێرێک دا ئەمشەو لە سنووری پارێزگای دهۆک سێ رووداو هەبوون، بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەست دا.

لە سێ رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و سێ کەسی دیکە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بە 964ی وت، لە ناحیەی مانگێشک کاتژمێریک پێش ئیستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا وەرگەڕا، کە ژن و پیاوێک بوون لە ئۆتۆمبێلەکەدا بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە پارێزگای دهۆک و چارەسەر وەردەگرن.

چەند خولەکێک دوای رووداوەکەی ناحیەی مانگێشک، رووداوێکی دیکە لە گەڕەکی ماڵتا لە سەنتەری دهۆک روویدا، ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ خۆی لە دوو ژن داوە کە دایک و کچێکن.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ی وت، درەنگانی ئەمشەو دوو ژن گەیشتوونە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، کە دایک و .کچێکن و ئۆتۆمبێلێک خۆی پێیاندا کێشابوو، دایکەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا و کچەکەش بریندارە و لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە

وتیشی، هەروەها پیاوێکی تەمەن 59 ساڵ لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی گرێ باسێ لە دهۆک کەوتووەتەوە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە، ئیستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون

لە رووداوێکی هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون