حاسڵاتی ئەمڕۆ

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل: هێشتا 136 دیل لای حەماس ماون

964+

ژووری هەواڵ

رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل نوسیویەتی: هێشتا 136 دیل لای حەماس ماون، لەوانە 125 ئیسرائیلی و 11 بیانی، لەو یانزە کەسەش هەشتیان تایلاندین.

بزوتنەوەی حەماس و حیزبوڵای لوبنانی لە دوو راگەیەندراوی جیاوازدا دەڵێن چەند ناوچەیەکی ئیسرائیلیان بۆردوومانکردووە و ئامانجەکانیان پێکاوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزە دەڵێت: سوپای ئیسرائیل زۆربەی نەخۆشخانەکانی باکوری غەزەی وێرانکردووە و هەموو پلانەکەی بۆ ئەوەیە خەڵک ناچار بکات بچنە باشووری کەرتی غەزە.

ناوەندێکی توێژینەوەی ئیسرائیلی دەڵێت: حیزبوڵای لوبنانی ئاگاداری هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەر نەبووەو بۆی گرنگ نییە، بەڵام لەهەر ساتێکدا ئەگەری بەهێز هەیە حیزبوڵا هێرشێکی هاوشێوە بکاتە سەر ئیسرائیل.

پۆلیسی ئیسرائیل شەش خۆپیشاندەری دەستگیرکرد کە لەشاری قیساریە چوونەتە بەردەم ماڵەکەی ناتەنیاهۆ و داوایان کردووە دەست لەکار بکێشێتەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: ناتەنیاهۆ داوای لە تیمی مۆساد کردووە زوو دەوحەی پایتەختی قەتەر جێبهێڵن و بەردەوام نەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حەماس.

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا

گفتۆگۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس شکستی هێنا