دیمەنی یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.وێنە. وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی کارەبا: دۆخی پێدانی کارەبا ئاسایی بووەوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان لە دوێنێ شەوەوە تووشی کوژاندنەوەی گشتی بوو ئێستا چارەسەر کرا.
وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، لەلایەن کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و کۆنترۆڵی شارەکان و لاینە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی کارەبا گرفتی کوژاندەوەی گشتی کارەبایان چارەسەرکرد و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.
سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازیی هەولێر بە 964ـی وت، کوژاندنەوەی کارەبای گشتییان لە هەر پێنج وێستگەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا چاسەر کردووە دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
لە دوێنێ شەوەوە وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر رووبەڕووی کوژانەوەی گشتی Shut Down هاتووە و بەمەش کارەبای نیشتیمانی لەهەموو هەرێمی کوردستان پچڕابوو دوای زیاتر لە 14 کاتژمێر توانرا چارەسەربکرێت.