هەولێر بەرزترین پلەی هەیە

رادەی پیسی هەوای شارەکانی هەرێم گەیشتووەتە چەند؟

964+

فەهمی نەبی

بەگوێرەی ئەو ماڵپەڕانەی ئاستی پیسی هەوای شارەکان پێوانە دەکەن، ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای کەمبوونەوەی جوڵەی ئۆتۆمبێڵ لە شەقامەکان، بەڵام هێشتا رێژەی پیسی هەوای هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی لە ئاستێکی بەرزدایە.

ئەمڕۆ هەینی کوالێتی هەوای سێ پارێزگای هەرێم بەم شێوەیە بووە:

هەولێر  134 پلە ناتەندروستە بۆ ئەوانەی هەستیاری یان حەساسیەیان هەیە.

سلێمانی 105 پلەیە ناتەندروستە بۆ ئەوانەی هەستیاری یان حەساسیەیان هەیە.

بەڵام پارێزگای دهۆک 40 پلەیە و ئاستی کوالێتی هەواکەی پاکە.

رادەی پیسی هەوا ئەگەر رێژەکەی لە نێوان ژمارە یەک بۆ 50 بوو گونجاوە، بەڵام لە ژمارە 51 بۆ 100 مامناوەندە، لە 101 بۆ 150 گونجاو نییە بۆ ئەوانەی هەستیاریان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی نەخۆشی هەناسەتەنگیان هەیە، لە 151 بۆ 200 نا تەندروستە و گونجاو نییە بۆ ژیان.

بەپێی ماڵپەڕی IQAir ئەمڕۆ هەینی لەسەر ئاستی جیهان بەرزترین رێژەی پیسی هەوا لە شاری نیودلهی پایتەختی هیندستانە بووەتە 414 پلە کە ئەم رێژەیە بەهیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە بۆ ژیان.

رێژەی پیسی هەوای هەولێر ژمارەیەکی بەرزی تۆمار کرد

رێژەی پیسی هەوای هەولێر ژمارەیەکی بەرزی تۆمار کرد