بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ

بۆ بورجی کاوڕ وەزعەکە باش نییە و بۆ دووپشک ئەمڕۆ جەوەکە رۆمانسیە

964+

ژووری هەواڵ

بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ 01.12.2023 

1- کاوڕ 21/3-20/4
رۆژێکی تەواو سەخت و ئاڵۆز دەبێت، لەرووی پیشەییەوە لە بەرژەوەندی تۆ نییە، هەرگیز رێگامەدە کێشەکانی کارەکەت کاریگەری لەسەر پەیوەندی سۆزداریت هەبێت و ئاگاداری رەفتارەکانت، بەڵام کاریگەری لەسەر دەروونت هەیە و ماندوودەبیت.

2- گا 21/4-20/5
لە هەموو ئەو بەربەستانەی رووبەرووت دەبێتەوە رزگاردەبێت، هیواکانت بەدیدەهێنیت، بەردەوام مانەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەتایبەت لە قۆناغە هەستیارەکاندا زۆر گرنگە، بایەخ بە تەندروستیت بدە و لەکاتی پێویستدا بحەوێرەوە.

3- دووانە 21/5-21/6
پێویستە کارەکانت لەرووی پیشەییەوە رێکبخەیتەوە، بزانیت چۆن لەگەڵ کات دەیگونجێنیت، پەیوەندی سۆزداری پێویستی بە قوربانیدان هەیە هەندێکجار، بۆ ئەوەی دەروونت ئارامبێتەوە، گرنگە بایەخ بە چالاکی و دوورکەوتنەوە لە ژاوەژاو بدەیت.

4- قرژاڵ 22/6-22/7
توانایەکی باش هەیە و ئەزموونی رابردوو یارمەتیت دەدات رووبەرووی کێشەکان ببیتەوە، پەیوەندی سۆزداریت کەمێک خراپە، بەهۆی رۆتینەوە، هەوڵبدە گۆڕانکاری بکە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

5- شێر 23/7- 22/8
رەنگە چانسی باشتر بێتە بەردەمت و بواری زیاتر لەبەردەم کارەکەتدا بکرێتەوە، پشتیوانی خۆشەویستەکەت بکە لە هەموو هەنگاوێکدا، بۆ ئەوەی پەیوەندیتان چالاکتربێت، رەنگە کاری زۆر تەواو ماندووت بکات، هەوڵبدە کەمێک بحەوێرەوە.

6- فەریک 23/8-22/9
ئەزموونی کارێکی نوێ دەکەیت و بە پەرۆشەوە هەوڵدەدەیت، رەنگە بۆنەیەکی جیاواز لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆتبکاتەوە، متمانەبەخۆبوون کاریگەری ئیجابی لەسەر تەندروستیت هەیە.

7-تەرازوو 23/9-22/10
ناکۆکی لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت روودەدات، بەڵام هەوڵبدە پەیوەندیەکان ئاسایی بکەرەوە، لەپێناو پەیوەندیەکی سۆزداری باشتر، گرنگە رێگانەدەیت رۆتین زاڵبێت بەسەر پەیوەندیەکەدا، خۆتبەدووربگرە لە هەر هۆکارێک زیان بە تەندروستیت بگەیەنێت.

8-دووپشک 23/10-21/11
گۆڕانکاری گەورە دەکرێت لەرووی پیشەییەوە، بێگومان دەتوانیت خواست و ئامانجەکانت بەدیبهێنیت، کەشێکی رۆمانسی بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا زاڵە و ئاسوودەیت، هەمیشە کاتێک بۆ وەرزشکردن تەرخانبکە.

9- کەوان 22/11-20/12
ئەم ماوەیە بارودۆخی کارکردن جێگیرە، بەڵام هەوڵبدە پێش هەر هەنگاوێک بەدواداچوون بکە، رەنگە هەندێک کێشە لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت، ببێتەهۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی، بەڵام هەوڵبدە زوو چارەسەری بکە، ئەم ماوەیە پێویستە بحەوێیتەوە.

10- گیسک 20/12- 19/1
هەرگیز بەپەلە کارەکانت ئەنجاممەدە، چونکە رەنگە تووشێ گرفت ببیت لە داهاتوودا، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی سۆزداریت سەرکەوتووبێت، هەوڵبدە تێگەیشتن و گوێگرتن لە نێوانتاندا زیاتر بێت، ئەم ماوەیە ماندوویت بەهۆی کاری زۆرەوە.

11- سەتڵ 20/1-18/2
کارەکانت دەبێتە جێگای سەرسامبوونی بەرپرسان و هاوپیشەکانت، هەرگیز بەڵێنێک مەدە بە خۆشەویستەکەت کە توانای جێبەجێکردنیت نییە، خواردنەوەی ئاو فەرامۆش مەکە، چونکە جەستەت پێویستی پێیەتی.

12- نەهەنگ 19/2-20/3
بە زیرەکی و لێزانی خۆت لە شوێنی کارەکەت پێگەیەکی باش بۆ خۆت تۆماردەکەیت، کە رەنگە هەندێک لە هاوپیشەکانت ئیرەیت پێبەرن، راستگۆیانە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بدوێ، دەربارەی ئەو بابەتانەی بیریلێدەکەیتەوە، هەمیشە بە ئارامی رەفتاربکە و ئاگاداری بڕیارە چارەنووسازەکانت بە.