لەسەر پشکی پارتەکەی حەلبوسین
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری رەتکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆکوەزیرانی عێراق، داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیری کابینەکەی رەتکردەوە کە پاش بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامیەتیی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کردبوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە 20.11.2023، باسم عەواد وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی هەرسێ وەزیری رۆشنبیری، پلاندانان و پیشەسازی، لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتکراوەتەوە و پەسند نەکراوە.
رۆژی 14.11.023، هەریەک لە محەمەد تەمیم وەزیری پلاندانان، خالید بەتال وەزیری پیشەسازی و ئەحمەد بەدرانی وەزیری رۆشنبیری حکومەتی عێراق لە پشکی پارتی تەقەدوم، دەستلەکارکێشانەوەیان لە کابینەکەی سودانی پێشکەش کرد.
هەرسێ وەزیرەکە لە پشکی ئەو پارتەن، کە لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، سەرۆکایەتی دەکرێت.