تەقەیان لە نووسینگەی بەرپرسێک کردبوو

سێ تەقەکەرەکەی کەرکوک دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

ئەو کەسانەی تەقەیان لە نووسینگەکەی شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، دەستگیر کران.

ئەمڕۆ دووشەممە 20.11.2023، سەرچاوەیەک لەنێو هێزە ئەمنییەکان بە 964ـی راگەیاند، لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە توانرا تەقەکەرەکان دەستگیر بکرێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لەجۆری توێتا کامری تەقەی لە نووسینگەی کەرکوکی شاخەوان عەبدوڵا کرد.

لە کاتی رووداوەکەدا لەنێو ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدابووە و سەرجەمیان دەستگیرکراون و ئێستا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.

سەربازێکی سوپای عێراق بە قەناسی چەکدارانی داعش بریندا...

سەربازێکی سوپای عێراق بە قەناسی چەکدارانی داعش بریندار کرا