لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دەچێتە ژێر سفری سیلیزی

بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلی بارانە بەخۆڕەکە دەگاتە سلێمانی و هەڵەبجە

964+

فەهمی نەبی

بەشی پیشبینی کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەر لە نیوەڕۆ بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی رایگەیاند، بەگوێرەی پیشبینییەکان ئەو شەپۆلەی چەند رۆژێکە ناوچەکەی گرتووەتەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بە هەورە بروسکەوە چالاک دەبێت.

پێشبینی کەشناسی ئەوەیە لە دهۆک تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلەکە کەم دەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

لە هەولێر تا نیوەڕۆ ئەگەری دابارینی بارانی بەتاو هەیە، لە ناوچەکانی کۆیە و هیران و دەوروبەری بەهەمان شێوە دەبێت، دوای نیوەڕۆ کاریگەری لاواز دەبێت و لە ناوچەکانی باڵەکایەتی و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەردەوامی دەبێت بەشیوەی نمە باران و بەفر.

ناوچەکانی گەرمیان لەکاتەکانی بەیانی تاوەکو پێش نیوەڕۆ رێژەی دابارین زۆر دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری چەمچەماڵ و سەنگاو و قادر کەرەم و دەوربەری، دواتر کاریگەری لاواز دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆدا.

پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان دەگاتە ژێر سفری سیلیزی و لە زۆربەی ناوچەکان 1 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە:

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى