لە ئامێدی نەوت دابەش کراوە
خوێندکارانی زانکۆی دهۆک ئەم هەفتەیە گەرم دەبنەوە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
وا بڕیارە ئەم هەفتەیە سەرجەم خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی دهۆک نەوت وەربگرن، دوای ئەوەی نۆ بەشی ناوخۆیی کۆلێژی ئامێدی نەوتیان وەرگرت.
ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا نەوتی سپی بۆ بەشە ناوخۆییەکان دابین دەکات.
مەردان ئەتروشی، بەڕێوبەری بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی دهۆک بە 964ـی وت، “هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر خوێندکارەکانمان لە بەشەناوخۆییەکانی ناوەندی دهۆک و ئەم هەفتەیە دابەش دەکرێت”.
وتیشی، “نەوتەکە ئامادەیە و هەر ژوورێک 20 لیتری هەفتانەی پێدەدرێت و بۆ هەر هەفتەیەک پێویستمان بە 34 هەزار و 750 لیترە”.
لە زانکۆی دهۆک 12 بەشی ناوخۆیی حکومی هەن کە هەزار و 858 خوێندکاریان تێدا نیشتەجێن، 64 بەشی ناوخۆییش هەن کە بەکرێ گیراون و پێنج هەزار و 432 خوێندکاریان تێدایە. لەو ژمارەیە نۆ بەشیان لە ئامێدین، دووانیان لە قەزای سێمێلن و 54ـیشیان لە دهۆکن.
زانکۆی دهۆک پلانی بۆ 15 ساڵی داهاتوو راگەیاند
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد