سەرما و سۆڵە خواستی زۆرتر کردووە
لە بازاڕی سلێمانی شەوانە 1000 گیپە دەخورێت
964+
ژووری هەواڵ
بە گوێرەی سۆراغی 964 بێت، کە تەنیا ناوبازاڕی سلێمانی بە نموونە وەرگرتووە، شەوانە “نزیكەی 250 سەری ئاژەڵ، نزیکەی 1000 گیپە و شیلاوگ، لە ئاژەڵی گەورە و بچوك بە خەڵک دەفرۆشرێن و ساغدەکرێنەوە”.
سەروپێ، یەكێك لەو خواردنانەی لە وەزی سەرما و زستانی کڕێوەدا، زۆرترین خواستی لە سەرەو و خاوەن سەروپێخانەكان دەڵێن، “سەرما و سۆڵەکەیە بازاڕی ئەوانیشی زۆر گەرم كردووەوە”.
نوری مەجید، خاوەنی یەكێك لە سەروپێخانەكانی سەنتەری شارە ئەو بە 964 وت، لەم وەرزەدا داواكاری زۆری هەیە، موشتەریەكانیشمان زیاتر خەڵكی ناوشاری سلێمانین.
لەمەودوا سەروپێکەت لە کوشتارگەی سلێمانی چاک بکە
هەروەها ئاماژەی بەوەكرد، زیاتر لە 70 كەلەی ئاژەڵ و 250 گیپە، تەنیا لە سەروپێخانەكەی ئەوان دەخورێت.
زانا جەمال، خاوەن سەروپێخانەیەكی دیكەیە بۆ 964 دەڵێت، جگە لە موشتەریەكانی خۆمان، داواكاری ماڵانمان بۆ دێت و زۆرجاریش لەدەرەوەی سلێمانی و شارەكانی ناوەڕاستی عێراق-وە، داواكاری پێشوەختمان پێدەگات.
بەگوێرەی وتەی خاوەن پیشەكان، مێژووی سەروپێخانەكانی سلێمانی، بۆ شەستەكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوەو ساڵی 1960 لەشەقامی خانەقا (حەمە برۆسپی) یەكەم دوكانی سەروپێی لە سلێمانی كردووەتەوە.