عێراق گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری یونسكۆ

ئه‌مڕۆ رۆژی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌یه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

عێراق بە فەرمی ئەندامیه‌تیی لە ئەنجومەنی جێبەجێکاری یونسکۆ بەدەستهێنایه‌وە، دوای 38 ساڵ دابڕان له‌و پۆسته‌ و هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگه‌یاند کە ئەمە دوای سەرکەوتنی عێراق هات لە هەڵبژاردنە چارەنووسسازەکاندا لە میانەی چالاکییەکانی 42ـمین خولی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یونسکۆ لە پاریس، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە دوای 38 ساڵ لە چاوەڕوانی دێت.
له‌ لای خۆیه‌وه‌ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە تۆڕی x، پیرۆزبایی خۆی بەبۆنەی سەرکەوتنی عێراق لە ئەندامیه‌تیی لە ئەنجومەنی جێبەجێکاری رێكخراوی یونسکۆ ئاراسته‌ كرد و رایگه‌یاند، یونسكۆ نوێنەرایەتیی باڵاترین دەسەڵاتی زانستی و کولتووری لە جیهاندا ده‌كات.
وتیشی، ئه‌مه‌ مافی سروشتیی عێراقه‌.

یونسكۆ
یونیسكۆ، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و رۆشنبیری، كه‌ ئاژانسێكی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ و به‌ “یونسكۆ” ناسراوه‌ و له‌ 16.11.1945 دامه‌زراوه‌.
ئامانجی رێكخراوه‌كه‌ به‌شداریكردنه‌ له‌ دابینكردنی ئاشتی و ئاسایش له‌ رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری نێوان وڵاتان له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌ و فێركردن، رۆشنبیری.
195 وڵات ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ن و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌ پاریسه‌ و هه‌روه‌ها 50 نووسینگه‌ و په‌یمانگای له‌ سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌یه‌.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: یونسکۆ ناتوانێت پرۆسەی خ...

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: یونسکۆ ناتوانێت پرۆسەی خوێندن پەکبخات