بەرگری لە کێ کردووە؟
ئه‌نچیلۆتی به تووڕه‌یی له كۆبوونه‌وه‌ی راهێنه‌ران هاته‌ده‌ره‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، لە کۆبوونەوەکەی راهێنه‌رانی خولی ئیسپانیا و به‌رپرسانی لیژنه‌ی ناوبژیوانان و سیستمی ڤار له خولی ئیسپانیا، به تووڕه‌یی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ له ئیسپانیا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان راهێنه‌رانی یانه‌كان و لیژنه‌ی ناوبژیوانان و سیستمی ڤار به‌ڕێوه‌چوو.
لیژنەی هونه‌ریی راهێنەران له ئیسپانیا داوای کۆبوونەوەیەکیان کرد لە بارەگای فیدراسیۆنەکە، کە 42 راهێنەر ئاماده‌بوون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوبژیوانان و لیژنەی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆ “ڤار”.
دوای کۆبوونەوەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە، تێیدا ئەنچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید، یەکەم کەسە کە كۆبوونه‌وه‌كه جێدەهێڵێت، لەوێ پەیامنێرێك لێی ده‌پرسی: دڵخۆشیت؟
بە گوێرەی ئەوەی رۆژنامەی “مارکا” بڵاویکردووەتەوە، راهێنەرە ئیتالییەکە، لە دیدارەکەدا داوای کردووە رێزی زیاتر له راهێنەران بگیرێت، بەتایبەتی ئەوانەی شایسته داراییه‌كانیان له یانه‌كانیان پێنه‌دراوه، وەک کیکێ سێتین (پاره‌ی له‌سه‌ر بارسێلۆنا و ڤیاڕیال هه‌یه.
ئه‌نچیلۆتی داوای کرد رێوشوێن بەرامبەر ئەو یانانە بگیرێتەبەر کە دواکەوتوون لە پێدانی پارەی راهێنەران، ئەمەش یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە راهێنەره‌كه‌ی ریال مەدرید تووڕە بوو.
ریال مەدرید کلاسیکۆی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی
لە کاتێکدا راپۆرتی دیكه‌ی رۆژنامه‌وانی، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌نچیلۆتی تەنیا بەشداریی کۆبوونەوەی لەگەڵ راهێنەران کردووە و بەشداری کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ناوبژیوانەکان نەکردووە، چونکە هاوکات بووە لەگەڵ مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی، كه ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌نجامیان داوه.
ریال مەدرید دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بەسەر ڤالێنسیا بە ئەنجامی 5-1 گۆڵ، ریکۆردێکی مێژوویی دیار و بەرچاوی تۆمار كرد.
ئێستا یانەی ریال مەدرید لە مێژووی لالیگادا باشترین ریزبەندی بێ دۆڕانی لە نێو یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا هەیە، که له 16 یاریی نێوانیان له یاریگه‌ی ریال مه‌درید، 11 بردنه‌وه و 5 یه‌كسانبوونی هه‌یه.