دوای 10ساڵ

گەشتوگوزاری هەڵەبجە بوو بە خاوەنی باڵەخانەیەکی نوێ

964+

ژووری هەواڵ

دوای 10 ساڵ، باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە تەواو کرا و لە سبەینێوە، فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ناو بینایەکی نوێ دەوام دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 14.11.2023، هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، تێچووی دروستکردنی باڵەخانە دوو نهۆمییەکە زیاتر لە 594 ملیۆن دینار بوو، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ کراوە.

پرۆژەکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ کراوە، لە ساڵی 2013 دەستکراوە بە جێبەجێکردنی و ماوەکەی 360 رۆژ بووە، بەڵام ٪67ـی جێبەجێکراوە و بەهۆی قەیرانی دارایی کارەکانی وەستاوە.

دوای 10 ساڵ، لە ساڵی 2023 کارەکانی دەستیپێکردووەتەوە و ئەو بەشەی کە ماوە، بە چوار مانگ تەواو کراوە.

ئەمڕۆ 120 هەزار کەس لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەشدارب...

ئەمڕۆ 120 هەزار کەس لە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەشداربوون