پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییە

پلانێك هه‌یه‌ سۆران و راپەڕین بە یەکتری ببەسترێنەوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران پلانێك هه‌یه‌، كه‌ هه‌ردوو ئیداره‌ى راپه‌ڕین و سۆران له‌ رێگاى فراوانكردنى رێگایه‌كه‌وه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ببه‌سترێنه‌وه‌، قایمقامى رواندزیش ئومێده‌واره‌ بودجه‌ى پێویست بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌.

رێگاكه‌ له‌ دامێنى چیاى كاروخه‌وه‌ له‌ گوندى گه‌ره‌وان ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و لۆفه‌كانى زینى وه‌رتێ، له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان و ئینجا حاجیاوا و رانیه‌.

ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى رواندز، كه‌ رێگاكه‌ له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یدایه‌، به‌ 964ـى وت، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ته‌نیا پلانێكه‌ و پێشنیاركراوه‌.

وتیشی “ئه‌م رێگایه‌ ده‌بێته‌ پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژیى گرنگ كه‌ هه‌ردوو ئیداره‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، رێگاكه‌ خۆى هه‌یه‌، به‌ڵام كاتى خۆى حكومه‌تى پێشووى عێراق بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى دروستی كردبوو “ده‌مانه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ رێگاكه‌ فراونتر و قیڕتاو بكرێت و مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ نه‌مێنێت”.

ترسناكترین شوێن له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌ لۆفه‌كانى زینى وه‌رتێیه‌، كه‌ به‌هۆى سه‌ختى رێگاكه ‌و لۆفه‌كانیه‌وه‌ زۆرترین رووداوى هاتوچۆى لێ رووداوه‌.

ئەحمەد قادر ده‌ڵێت ” بیرۆكه‌ى بەستنەوەی ئیدارەی سۆران و راپەڕین، لە کاتی سەردانى ئه‌م دواییه‌مان هات، كه‌ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ دۆڵی ئاکۆیان ئه‌نجاممان داوه‌ ، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی كرایه‌وه‌”.

قایمقام ئومێدەواره‌ لە داهاتوو بودجەی پێویست بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ دابین بکرێ، چونكه‌ ده‌ڵێت، ده‌بێتە رێگایەکی بازرگانی و گەشتیاری گرنگى نێوان هه‌ردوولا.

لە رواندز گۆزەیەکی شوێنەواری دوزرایەوە ئێسک و پروسکی م...

لە رواندز گۆزەیەکی شوێنەواری دوزرایەوە ئێسک و پروسکی مرۆڤی لەناو بووە

رواندز ده‌یه‌وێت ئاوى بێخاڵ بگه‌یه‌نێته‌ دۆڵی ئاکۆ...

رواندز ده‌یه‌وێت ئاوى بێخاڵ بگه‌یه‌نێته‌ دۆڵی ئاکۆیان