دەقی بڕیارەکە ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کارەکەی دوورخرایەوە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاری دا به‌ كۆتاییهاتنی ئه‌ندامیه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
هاوكات دادگاكه‌ بڕیاری كۆتاییهاتنی ئه‌ندامیه‌تیی له‌یس دلێمیی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی دا.
پێشتر له‌یس دلێمی، كه‌ ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی بوو، سكاڵای له‌سه‌ر حه‌لبوسی له‌ دادگای فیدڕالی تۆمار كردبوو.

پێش بڕیارەکەی دادگا، مه‌شعان جبووری، كه‌سایه‌تی سیاسیی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دادگای فیدراڵی عێراق، كۆتایی به‌ ئه‌ندامیه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبوسیی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هێناوه‌، به‌مه‌ش كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و دێت له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

هاوكات حه‌لبوسی دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان، كۆتایی به‌ دانیشتنه‌كه‌ هێنا و هۆڵی په‌رله‌مانی جێهێشت.

بڕیاره‌كه‌ی دادگا
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

رۆژی سێشەممە 14.11.2023، دادگای باڵای فیدراڵی دۆسیەی ژمارە 9/فیدراڵی/2023ی تاوتوێ کرد و بڕیاری دا بە پێی ئەو حوكمه‌ی تێیدا دەرچووە، ئەندامیه‌تیی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد ریکان ئەلحەلبوسی، هەڵبوەشێنێتەوە و هەروەها کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی نوێنەر لەیت مستەفا حەمود ئەلدلێمی، لە رێكه‌وتی دەرچوونی بڕیارەکە لە 14.11.2023، بڕیارێکی کۆتایی و پابەندکەر بۆ هەموو دەسەڵاتەکان.