ئەنجامەکان چۆن بوون؟
نۆیەمین فێستیڤاڵی وەرزشی پەروەردەی بەردەڕەش بەڕێوەچوو
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
نۆیەمین فێستیڤاڵی وەرزشیی گۆڕەپان و مەیدانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەردەڕەش، ئەمڕۆ چوارشەممە 8.11.2023 بەڕێوەچوو، 20 قوتابخانە بەشداربوون.
حەسیب گۆران، بەرپرسی بەشی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی بەردەڕەش بە 964ی وت، دەتوانین بلێین لە فێستیڤاڵەکەدا هەموو یارییەکانی گۆرەپان و مەیدان و ئەنجام دران.
وتیشی، یاری راکردن لە 100م تا 1500م ئەنجام درا، لەگەڵ چەندین پێشبڕکێی دیکەی وەک “خۆهەڵدان، بازی بەرز، راکردنی بەربەست ورێڕەو و چەند جۆرێکی دیکە.
فێستیڤاڵەکەی بەردەڕەش لەسەر ئاستی قوتابخانەکانی ئامادەیی و بنەڕەتیی کچان و کوڕان بەڕێوەچوو، کە 20 قوتابخانە بەشدار بوون و نزیکەی 320 یاریزان لە 16 پێشبڕکێ بۆ قوتابخانەکانی ئامادەیی کوڕان بەشداربوون، هەروەها 12 پێشبڕكێ بۆ ئامادەیی و بنەڕەتییەکانی کچان بە یەکەوە ئەنجام دران و ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:
ئامادەییەکانی کوڕان
ئامادەیی بەردەڕەش – پلەی یەکەم
ئامادەیی دارەتوو – پلەی دووەم
ئامادەیی رۆڤیا و کەلەک – پلەی سییەم
بنەڕەتی و ئامادەییەکانی کچان
ئامادەیی بەردەڕەش – پلەی یەکەم
راپەرینی بنەڕەتی کچان لە بەردەڕەش – پلەی دووەم
ئەستێرەی کچان لە ناحیەی رۆڤیا – پلەی سێیەم.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا