دەنگەکەی هەولێر ئاشکرابوو و گردبوونەوە جوتیارانیشی گرتەوە

+964

ژووری هەواڵ

دژە تیرۆر هەموو شتێکی لەبارەی دەنگە بەهێزەکەی هەولێرەوە ئاشکرا کرد، ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بیسترا سێ درۆن بووە ئاڕاستەی بنکەی هاوپەیمانان کراوە، بەڵام دوانیان خراوەتە خوارەوەو یەکێکی تریان بێ ئەوەی بتەقێتەوە کەوتووەتە خوارەوە.

مامۆستایانی ناڕازی لەسلێمانی بەشێک لەناوچە بایکۆتکردووەکانی تر ئەمڕۆش بەردەوام بوو، ئەم هەفتەیەیان ناو ناوە هەفتەی خۆڕاگری و دەڵێن سوورن لەسەر داواکارییەکانیان تا جێبەجێدەکرێت.

کۆمەڵێک لە خاوەن زەوییەکانی هوانە ئەمڕۆ لەسەر عەرزو خاکەکەی خۆیان کۆبوونەوەو دەڵێن پرس و را بەوان نەکراوە و پرۆژە لەسەر زەوییەکانیان دروست دەکرێت.
ئەو خاوەن زەوییانە دەڵێن 700 دۆنم زەوییان هەیە، تاپۆی حەڵاڵ و زوڵاڵی خۆیانە، ئێستا شۆفڵ کەوتووەتە ناوی و تەختیان دەکات.