دوکان.. رووداوێکی هاتوچۆ ژیانی کەسێکی کۆتایی پێهێنا
964+
ژووری هەواڵ
لەسەر رێگای دوکان بۆ خەلەکان بەرامبەر گوندی فریزەڵە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ( تۆیۆتا کامیری و تۆیۆتا لاندگرۆزەر) کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، عەقید دانا جەبار، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی خەلەکان بە 964ی وت، رووداوەکە کاتژمێر 4:30ی خولەکی ئێوارە روویداوە، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل و بەهۆی رووداوەکەوە هاوڵاتیەکی تەمەن 55 ساڵ لە رەگەزت مێ گیانی لەدەستداوە.
هەر لە رووداوەکەدا، چوار هاوڵاتی برینداربوون، بە وتەی بەرێوبەری بنکەی پۆلیسی خەلەکان بێت، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لەدوکان.
لە بارەی هۆکاری رووداوەکە، وتی، “رووداوەکە بەهۆی لەڕێگا دەرچوونی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە، وە هەروەها رێگاکەش یەک ئاڕاستەیە و کەمترین هێمای هاتوچۆی لێیە هێڵکاری لێواری رێگاکەش بوونی نیە و رۆژانە لۆدێکی زۆر لەسەر رێگاکە هەیە”.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا