حاسڵاتی ئەم ئێوارەیەتان پێ دەڵێم:

غەزە دەکوڵێت و هەموو جیهانیش بەو شارەوە سەرقاڵە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند: ژمارەی کوژراوان گەیشتە 9061 کەس و بریندارەکانیش بوون بە 32 هەزار کەس، لەناو کوژراوەکاندا 3760 منداڵ و 2326 ژن هەن.

حکومەتەکەی حەماس دەڵێت: بەپێی دانپیادانانی سوپای ئیسرائیل 10 هەزار بۆمب لەسەر غەزە بەردراوەتەوە، واتە بۆ هەر یەک کیلۆمەتر چوارگۆشە 70 تۆن تەقەمەنی بەرکەوتووە.

ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژە عەرەبیزانەکەی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: دەمانەوێت حەماس لەبەریەک هەڵبوەشێنین و دیلەکان ئازاد بکەین.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند هەموو چەلاکییەکی حەماسی لەوڵاتەکەی یاساغ کردووە و ئەو گروپەشی هەڵوەشاندووەتەوە کە پشتیوانی لەدیلەکانی فەلەستین دەکات.

یانەی سەلتیکی سکۆتلەندی تیکتی ساڵانەی لە بەشێک لەو هاندەرانەی وەرگرتەوە کە لە یاریی یانەکەدا ئاڵای فەلەستینیان بەرز کردبووەوە.

ئەنجێلینا جولی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی دەڵێت غەزە بووەتە زیندانێکی کراوە، هیچ بیانوویەک نییە بۆ لەناوبردنی خەڵک.

رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ...

رووداوەکان خێرا دەرۆن، حاسڵاتی غەزەو دەوروبەریتان پێ ئەڵێم