بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن

سبەینێ ماڵ بە ماڵ نەوت دابەش دەکرێت

964+
ژووری هەواڵ – شارەزوور

ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوبەری ناحیەی زەڕایەن ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، دڵنیایی دەدەن بە سەرجەم دانیشتووانی سنووری ناحیەکەیان، سبەینێ بڕە نەوتی پێویست دەگاتە دەستیان.
“پێویست ناکات بەرمیل کۆبکرێتەوە، چونکە تەنکەرەکان ماڵ بەماڵ دەگەڕێن”، بەڕێوبەری ناحیەکە وای وت

964 بۆی دەرکەوتووە سەرەتا نەوتەکە لە سنووری ناحیەی زەڕایەن و گوندەکانی چواردەوریەوە دەستپێدەکات و بۆ پێدانی هەر بەرمیلێک نەوتیش 104 هەزار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

ئەم راگەیەندراوەی بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن دوای ئەوە دێت، قایمقامیەتی قەزای شارەزوور رایگەیاندبوو، دوای بەدواداچوونەکانیان بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان پێیان راگەیاندوون رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت لەو سنوورەدا لەگەڵ ناحیەی زەڕایەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

نرخی نەوتی ماڵان بەڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

نرخی نەوتی ماڵان بەڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە