بۆ خوێندنی ئەمساڵە
وەزارەتی پەروەردە پشووی رۆژانی شەممەی گۆڕی
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی دەرکردووە و گۆڕانكاری لە رۆژانی پشووی هەفتانەی خوێندنی ئێواراندا دەكات.
بە پێی فەرمانی ژمارە 20741 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، پشووی رۆژانی پێنجشەممە دەخرێتە رۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی حكومی ئێواراندا.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، کە ئەم گۆڕانکارییە ساڵی خوێندنی 2023-2024 دەگرێتەوە.
لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا، لە ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024ـەوە، رۆژانی شەممە لە قوتابخانە حکومییەکان بکرێتە پشووی فەرمی.