بەشێک لە جەستەی داریوشی فارس لە کوردستانە
964+
پەری ساڵح
ئەو گەنجەی ساڵانێک بە هاوشێوەکەی داریوش لەناو بازاڕی سلێمانی ناسرابوو، ئێستا 62 ساڵ تەمەنیەتی و هێشتا خەونی بینینی گەورە هونەرمەندی فارس داریوشی هەیە.
کاوە داریوش تەنیا بە شێوە لە داریوش دەچێت و لەم ساڵانەی دوایدا کوردستانی بەجێهێشت و بۆ ژیان چووە هۆڵەندا، هاوکات لە رێگای خوشک و برایەکی و چەند هاورێیەکیەوە هەرچۆنێک بێت هەوڵیداوە دەنگی بە داریوش بگات، وەک خۆی دەڵێت بەڵێنی داوەتێ کە رۆژێک لە نزیکەوە یەک دەبینن و بە بەشێک لە جەستەی خۆی ناوی کاوەی بردووە.