وەزارەتی دارایی هەرێم: رێکاری ناردنی 700 ملیارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد

توانا نەقی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، رێکارەکانی ناردنی 700 ملیارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد.

ئەوەش هاتووە، لە ئەمڕۆ 30.10.2023 رێکارەکان دەستی پێکردووە و دوای ئەو رێکارانەش لە نزیکترین کاتدا بڕی 700 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

پارەکە لە رێگەی هەریەک لە بانکەکانی رەشید، رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.