رۆژانە 20 نەخۆش دەبینێت
31 ساڵە هەر خۆی بەتەنیا لە نەخۆشخانەیەک چارەسەری نەخۆش دەکات
964+
محەمەد عەلی – پشدەر
لەگوندی شێخ ئاودەلان کارمەندێکی تەندروستی پیشەکەی یاریدەدەری پزیشکیە و هەر خۆی تەنیا لە بنکەی تەندروستی گوندەکەیان دەوام دەکات.
ئیبراهیم محەمەد یاریدەدەری پزیشکیە لە ساڵی 1992 لەو بنکە تەندروستیە بەتەنیا کار دەکات واتا 31 ساڵە لەو بنکەیە بەتەنیا و بەبێ دابڕان لەو گوندە کاری کردووە.
ئەو یاریدەدەری پزیشکیە دەڵێت، “بەشەو بەڕۆژ و تەنانەت رۆژانی هەینی نەخۆش چارەدەکەم و رۆژی 20 نەخۆش دەبینم”.