گواستراونەتەوە نەخۆشخانە

لە نەوسوود 15 کۆڵبەر بە فیشەک بریندار دەبن

964+
ئەحمەد مستەفا

لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود-ی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقە لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرا و  بریندار بوون، زۆینەیان بە ئاسەواری فیشەکەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون، رێکخراوی هانا دەڵێت، بە لانی کەمەوە “15 کۆڵبەر بوون”.

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، کە چاودێری دۆخی مافەکانی مرۆڤ دەکات لە کۆماری ئێران، درەنگانی شەوی شەممە 28.10.2023 کاروانێک لە کۆڵبەرانی خەڵکی جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێ کراوە.

رێکخراوەکە دەڵێت، “لانیکەم 15 کۆڵبەر بریندار بوون”، ژمارەیەک ڤیدیۆ و وێنەی کۆمەڵێک لە کۆڵبەرەکان، لە یەکێک لە سەنتەرەکانی چارەسەر کردنن لە شاری پاوە بڵاوکراونەتەوە، کە چارەسەر وەردەگرن، بەشێکیان برینی فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە.

رێکخراوەکە دەڵێت، خەڵک لە بەردەم بەشی  فریاکەوتنی نەخۆشخانەی جوانڕۆ و پاوە کۆبوونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی کۆڵبەرەکان بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

پێشتر پەرلەمانی ئێران، چوارچێوە گشتییەکانی پڕۆژەیاسای “رێکخستنەوە و چاودێریکردنی بازرگانی لە سنوورەکان” پەسەندکرد، لە کۆی 215 پەرلەمانتاری کە ئامادەی دانیشتنەکە بوون، 181 یان بە بەڵێ و 20 یان بە نەخێر دەنگیان دا، هاوکات هەفتەی پێشوو رێگە درا بە بەشێک لە کۆڵبەران دەست بە ئاڵوگۆڕی شت و مەک بکەنەوە.

رێکخراوی هەنگاو: کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کر...

رێکخراوی هەنگاو: کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا