سلێمانى و دهۆك و كۆیه
نزیکەی 204 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپی به‌سه‌ر ماڵان به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ له سنوورى هه‌رسێ پارێگاى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى ئه‌و دابه‌شكردنه به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29.10.2023 له سنوورى دوکان، بنگرد، خەلەکان، پیرەمەگروون و بازیان، له سنوورى سلێمانى نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
له سنوورى پارێزگاى دهۆكیش له ناحیەی روڤیاى سه‌ر به قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش له هه‌ردوو گەڕەکی قەڵات و رۆژ دابه‌ش ده‌كرێت.
له قه‌زاى کۆیەى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێریش له‌لایه‌ن سێ بریكارى خۆراكه‌وه نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت، كه كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م پاركی هاموون، به هه‌مان شێوه له سنوورى ناحیه‌كانى دێگه‌ڵه و ته‌قته‌قیش دابه‌ش ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت خێراتر بووە و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، له ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا نەوتیان داوەتە نزیکەی 204 هەزار خێزان و 40 ملیۆن و 787 هه‌زار لیتریان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه.