پیاوان، ژنان و گەنجان قسە دەکەن

لەناو زیندانەکەیانەوە 964 چیرۆکی دەستگیرکراوانی ماددەی هۆشبەر دەگێڕێتەوە

964+
ژووری هەواڵ

لە بەدواداچوونێکیدا 964، چیرۆکی ژمارەیەک لە توشبووانی مادەی هۆشبەر و دەستگیرکراوانی ئەم دیاردەیە لەناو زیندانەکانی ئاسایش لە سلێمانی دەگێڕێتەوە، هەندێک بەهۆی هاوڕێکانیانەوە، یان بەهۆی کەسانی پلە یەک و کەسوکاریان تێکەڵ بە کێشان یان مامەڵەکردنی بوون.

دەستگیرکراوان لە هەردوو رەگەزن، گەنجانیشیان لەناودایە، لەم بەدواداچوونەدا کە بینەری دەبن، گوێبیستی چیرۆکی ئالودە بوون و مامەڵەکردنی دەستگیرکراوان دەبن، ئێستا لەناو زیندان رایان چۆنە؟، بەوتەی بەرێوبەری راگەیاندن بێت لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان/ سلێمانی، “بەکارهێنەرانی خوار 18 ساڵ رێژەیان زۆر کەمە، زۆرترینی توشبووان لەپاش تەمەنی 20 ساڵییەوە هەڵگر و دواتر ئاڵودە بوون”.

بە گوێرەی ئەو داتایە بێت کە بە 964 دراوە، لە 1.1.2023 تاوەکو 1.9.2023 لە دەزگای ئاسایش/ سلێمانی، 712 کەیسی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هۆبەی رووبەربونەوەی ماددەی هۆشبەر تۆمارکراون، کە 233 کەسیان بازرگان بوون.

لەم لینکەوە بینەری تەواوی بەدواداچوونەکە بن:
https://fb.watch/nXm09Hza3t/

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا