34 رۆژ بەئامادەنەبوو بۆی هەژمار کراوە

بڕیار لە چارەنووسی ئەو مامۆستایە درا کە دەستدرێژی کردبووە سەر خوێندکارەکانی

964+
ئەحمەد مستەفا

بەگوێرەی نوسراوی پەروەردەی راپەڕین بێت، ئەو مامۆستایەی کە دەستدرێژی کردبووە سەر خوێندکارەکانی و “هەڵاتبوو” بەهۆی ئەوەی 34 رۆژ ئامادە نەبووە لە پرۆسەی خوێندن، فەرمانی وازهێنانی بۆ دەرکرد.

بڕیارەکەی پەروەردەی راپەڕین، پاڵپشت بووە بە یاسای ژمارە یەکی ئەنجومەنی نیشتمانی 10.4.2022، کە لە بەرواری 11.9.2023 بۆ 10.10.2023 مامۆستاکە بە لەکاردابڕاو دانراوە و بە وازهێنان لە کۆتادا رۆژدا، بڕیار لە بارەی راژەکەیەوە دراوە.

رووداوەکە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئاشکرابوو، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستدرێژی سێکسی بەڕێوەبەرێکی قوتابخانە بۆ سەر چەند کوڕە منداڵێک لە قەڵادزێ، 964 لە رێگەی زیاتر لە سەرچاوەیەکەوە دەستی بە ساغکردنەوە کرد، دەرکەوت بابەتەکە راستە.

بە گوێرەی سۆراغی 964، کەیسی لێکۆڵینەوە و هەڵمەتی گەڕان بەدوای مامۆستاکە لەلایەن ئاسایشی راپەڕینەوە سەروکاری لەگەڵدا دەکرێت.

لە دواین گرتە ڤیدیۆیی بڵاوکراوەدا، مامۆستاکە لە شوێنێکی گشتی وڵاتی تورکیا دەرکەوتووە.

شۆرش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ی وت، “فەسڵکردنی مامۆستاکە، بەهۆی تاوانی دەستدرێژی کردنە سەر خوێندکاران نەبوو، بەڵکو رێکاری ئیداری بووە بەسەردا جێبەجێکراوە”.

بەوتەی وتەبێژی پۆلیس بێت تائێستا مامۆستاکە دەستگیرنەکراوە، ئەوەشی وت، “کەیسی مامۆستاکە لەلایەن ئاسایشەوە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت و پۆلیسی زانیاری نوێی نییە”.

رووداوەکە چۆن روویدا بوو؟

باری دەروونی یەکێک لە قوتابیەکان کە تەمەنی 14 ساڵە بەرەو ناجێگیری رۆیشتووە، خێزانەکەی لێیان کۆڵیوەتەوە و ئەویش دانیپێداناوە کە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکەیەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە قەڵادزێ، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، ماوەیەک لەمەوبەر دایک و باوکی منداڵەکە سکاڵای یاساییان لەلای ئاسایش تۆمارکردووە. هاوکات، روونبووەتەوە کە هەمان بەڕێوەبەر دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر دوو قوتابی دیکە و پێشبینی دەکرێت ژمارەیان زیاتریش بێت.

راستی دەستدرێژیکردنە سەر چەند قوتابیەک لە قەڵادزێ ئاش...

راستی دەستدرێژیکردنە سەر چەند قوتابیەک لە قەڵادزێ ئاشکرابوو

+964صورة من منصة (شبكة):