سێ هەزار کەس سوودمەند بوون

405 هاوڵاتی زیانلێکەوتووی دەستی بەعس قەرەبوو دەکرێنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

405 کەسی دیکەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی بەعس لە هەرێم قەرەبوو دەکرێنەوە و بەوەش ژمارەی قەرەبووکراوەکان لە سێ هەزار هاوڵاتی نزیک دەبێتەوە.

بڕی پارەکە دوو ملیار دینارە و سبەینێ چوارشەممە 25.10.2023 دابەش دەکرێت.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 16 هەزار کەیس لای دەستەی داواکانی موڵکدارییە بۆ قەرەبووکردنەوە، کە لە سەردەمی رژێمی بەعسدا موڵکەکانیان داگیر کراون.

تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی داواکانی موڵکداری بە 964ـی راگەیاند، بودجەی دەستەکە لە لایەن بەغداوە دێتە هەرێم، لیژنەیەک کەیسەکان یەکلایی دەکاتەوە و بڕی قەرەبووەکانیان دیاریی دەکات و دەنێردرێت بۆ بەغدا و لەوێوە بودجەیان بۆ دەنێردرێت.

964 دەزانێت، ئەو کەسانەی قەرەبووکردنەوە دەیانگرێتەوە، دەبێت موڵکەکەیان لە نێوان ساڵانی 1968 تاوەکو 1991 دەستی بەسەردا گیرابێت.

زیانلێکەوتوانی دەستی بەعس له‌هه‌رێم قه‌ره‌بوو ده‌ك...

زیانلێکەوتوانی دەستی بەعس له‌هه‌رێم قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌