هیچی بۆ دەرنەچووە
لە ئاکرێ کارگە و کۆگایەکی PVC بە تەواوی سووتا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە ئاکرێ ئاگر لە کارگە و کۆگایەکی PVC کەوتەوە و هیچی لێ دەرنەچووە و بەتەواوی سووتا.
بەوتەی بەرگری شارستانی ئاکرێ، سەرەتا ئاگرەکە لە کۆگایەک تەشەنەی کردووە و پێنج تیمی ئاگر کوژێنەوە دوای کاتژمێر و نیوێک تواندرا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
عقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، ئاگرەکە بەهۆی پریشکی ئاگر بووە لەکاتی کارکردن بە کۆسەرە و سەرەتای ئاگرەکە لەوەوە دروست بووە.
بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئەوەی هەیە تەنیا زیانی مادیە.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ دەڵێت، بەهۆی ئەم ئاگرەوە تاوەکو ئیستا کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و دووچاری تەنگە نەفەسی بووە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی