بەهاری ساڵی داهاتوو خاوێنکردنەوەکە تەواو دەبێت

مەترسی لافاو ئامێرەکان دەباتەوە کۆڕنیشی هەولێر

964+

توانا نەقی

پارێزگای هەولێر پرۆژەی رێکخستنەوە، خاوێنکردنەوە، فراوانکردن و کۆنکرێتکردنی کۆڕنیشی هەولێری راگەیاندووە و پێنج مانگی پێدەچێت.

ئەمشەو پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوەتەوە، لەپێناو کەمکردنەوەی مەترسی روودان و رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو ئامادەکاری دەکەن و بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو ئەو پرۆژەیە ئەنجامدەدەن.

پرۆژەکە بە گوژمەی دوو ملیار و 59 ملیۆن و 900 هەزار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگای هەولێر دەڵێت، پرۆژەکە پێکهاتووە لە خاوێنکردنەوە و فراوانکردن و کۆنکرێتکردنی کۆرنیش لەسەرەتای شەقامی کەسنەزانەوە، ماوەی تەواوبوونی پرۆژەکەش 150 رۆژ دەبێت.

شەقامی کۆرنیش دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر، کەندی کۆرنیش لە سەرەتای کەسنەزانەوە دەستپێدەکات، بەدرێژایی ئەو شەقامە ئاوەڕۆی گەڕەکان تێپەڕدەبێت، ساڵانە لە وەرزی زستان ئاستی ئاو تیایدا بەرزدەبێتەوە.

كەندەكەی كۆڕنیش پاككرایەوە

كەندەكەی كۆڕنیش پاككرایەوە