پاشماوەی ئاگریان جێهێشتووە
چیمەنی یاریگایەک لە دەربەندیخان بەسووتاوی جێهێڵدراوە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی فێستیڤاڵی بەبازارکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان کاری دەستی لە قەزی دەربەندیخان و لە ناو یاریگای ئەو قەزایە بەڕێوەچوو، بەشێک لە بەشداربووان پاشماوەی ئاگریان جێهێشتووە و بەشێک لە چیمەنی یاریگاکەیان تێکداوە.
لەو وێنانەی بڵاوکراوەتەوە، عەلاگە، دەبە، پاشماوەی خۆراک جگە لەوە ئاگریان لە چیمەنی یاریگاکە کردووەتەوە، شارەوانیش گلەیی هەیە لە هاوڵاتیان.
عوسمان عەبدوڵا سەرۆکی شارەوانی دەربەندیخان بە 964ـی وت، ئەوان وەک ئەرکێکی خۆیان چوونەتە یاریگاکە و بە تەواوەتی پاکیان کردووەتەوە، بەڵام بەراستی نەدەبوو هاوڵاتیان بەوشێوە نا بەرپرسانە ئەو جێگەیە جێبهێڵن.
وتیشی، پاشماوەی ئاگریان کە بۆ خۆراک دروستکردن بەکاریان هێناوە فڕیداوەتە سەر چیمەنی یاریگاکە و سووتاندوویانە.
دوێنێ هەینی فێستیڤاڵی بە بازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و کاری دەستی لە دەربەندیخان لە ناو مەلعەبەکە بەڕێوەچوو.