ئەمجارە خەڵک سووتاندیان

جارێکی دیکە هۆڵەکەی حەمدانیە سووتا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن خەڵکی ئەم قەزایەوه‌، ئاگر بەردرایه‌ ماڵ و پێشانگای ئۆتۆمبێل، باڵەخانەیەک و ئارایشگای بووک رازاندنەوە، کە هەمووی هی خاوەنی هۆڵی هەیسەم بوو.

بە پێ زانیارییەکانی 964 كاره‌كه‌ لەلایەن ئەم کەسانەوە كراوه‌، کە خیزان و منداڵەکانیان لە ئاگرەکەی هۆڵی هەیسەمدا گیانیان لەدەست دا و وەک تۆڵەکردنەوە هەموو موڵکی خاوەنی هۆڵه‌کەیان سووتاند.

دیڤید سالم، دانیشتووی قەزای حەمدانیه‌ و کەسوکاری بووکەکەی حەمدانیەیە، بە 964ی وت، دوێنی شەو نزیکەی 200 پیاو و گەنجی حەمدانیە ئاگریان بەردایە ماڵ و باڵەخانە و ئارایشگای بووک رازاندنەوە و پێشانگای ئۆتۆمبێلیی خاوەن هۆڵی هەیسەم و بە تەواوی سووتاندیان، ئەمەش وەک تۆلەسەندنەوە، بە هیچ شێوەیەکیش کەسوکاری خاوەنی هۆڵەکە بۆیان نییە بێنە نێو حەمدانیە”.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە 964ی وت، رووداوەکە دوێنی شەو روویداوە و ئێمە پێشبینی ئەوەمان دەکرد، چونکە خەڵکی حەمدانیە تا ئیستا داخبارن لە خاوەنی هۆڵەکە، بۆیە ئەمەش بووەتە تۆڵەکردنەوە، بۆیە ماڵ، باڵەخانە، پێشانگای ئۆتۆمبێلیان لێ سووتاند و هیچیان لێ نەهێشتەوە.

شەوی 26.9.2023 هۆڵێکی حەمدانییە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری گڕی گرت و بەهۆیەوە 124 کەس گیانیان لەدەست دا و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون، به‌هۆیە ماوەی سێ رۆژ لە عێراق و هەرێم ماتەمینیی گشتی راگەیەندرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوەکەی حەمدانیە بەرز بوویە...

ژمارەی گیانلەدەستدانی رووداوەکەی حەمدانیە بەرز بوویەوە