لە سنووری ئامێدی درۆنێک کەوتە خوارەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەمیك پێش ئێستا درۆنێکی چاودێری لە ئاسمانی گوندی مرێبکا لە باشوری قەزای ئامێدی کەوتە خوارەوە.

شایەتحاڵێک لە نزیکی رووداوەکە بە 964ـی وت، ئەوان خەریکی کارکردن بوون لە پڕ گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بووە و بینیویانە کە فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوان کەوتووەتە خوارەوە و زیانی نەبووە.

عەقید دارا جەمال بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئامێدی بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ئاگادار کراونتەوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چاودێری کەوتووەتە خوارەوە لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە و هیچ زیانێکی نەبووە.

وتیشی، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و تا ئێستا نازانرێت ئایا ئەو فڕۆکەیە هی کێیە و لە کوێوە هاتووە.

ئەمە لەکاتێکدا هەر لە سنووری قەزای ئامێدی و لە کۆمەڵگای کانێ شەڕ لە نێوان تورکیا و پەکەکە سێ کاتژمێرە بەردەوامە و زیان بەر ماڵیك کەوتووە بەهۆی فیشەکەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە زیان بەر ماڵێک کەوتوو...

بەهۆی شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە زیان بەر ماڵێک کەوتووە لە سنوری ئامێدی