سێ جۆر داری جیاوان

عێراق پلانی چاندنی پێنج ملیۆن نەمام دادەڕێژێت

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەرقاڵی داڕشتنی پلانێکە بۆ چاندنی پێنج ملیۆن نەمام بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو شوێنانەی بەهۆی وشکەساڵییەوە بە بیابان بوون.

محەمەد ئەلخوزەیی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمیی عێراقی راگەیاندووە، نەمامەکان لە خورما، لیمۆ و زەیتوون پێکدێن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق دووەم وشکترین وەرزی لە ماوەی 40 ساڵدا بەخۆیەوە بینیوە بەهۆی کەمبوونەوەی بارانبارین و ئاوی رووباری دیجلە و فوڕاتیش بە رێژەی 40% کەمی کردووە.

کاریگەریی وشکەساڵی لەسەر عێراق بە رادەیەکە، بە پێی ئاماری وەزارەتی ژینگە ساڵانە عێراق 100 هەزار دۆنم زەوی لەدەست دەدات.

“دوو ملیۆن نەمام لە رێگەی شارەوانی و زانکۆکانەوە دەچێندرێن”، ئەوەش قسەی وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵیی عێراقە.

ئێستا عێراق خاوەنی 17 ملیۆن و 500 هەزار دارخورمایە و وەزارەتی کشتوکاڵیش لە پلانیدایە تا ساڵی 2027 ئەو ژمارەیە بگەیەنێتە 25 ملیۆن دارخورما.

عێراق دەیەوێت هێندەی تر خورما لە بەغدا زۆر بکات

عێراق دەیەوێت هێندەی تر خورما لە بەغدا زۆر بکات