دیمه‌نێكی رێگاكه‌ى گوندى قاره‌مان كه چاوه‌ڕێى قیڕتاوكردنه... وێنه: سۆشیال میدیاى قه‌ره‌داغ
پڕۆژه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى قه‌ره‌داغ چاوه‌ڕێی پاره‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوایین ره‌زامه‌ندى بۆ پڕۆژه‌كانى قه‌زاى قه‌ره‌داغ قیڕتاوكردنى پێنج گوندى سنووره‌كه‌یه، به‌ڵام قایمقام ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێین پاره له بانك هه‌بێت، ئینجا ده‌ست به‌و پڕۆژانه بكرێت.
هه‌ریه‌ك له گونده‌كانى سەرکۆ، ولیان، قاره‌مان، چاوگه و كوڵه‌جۆ، نوێترین ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه بۆ سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ بڕیارى قیڕتاوكردنى رێگاكانیان دراوه، به‌ڵام جارێ نه‌چوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن.
قیڕتاوکردنی رێگای گوندی سەرکۆ بە بڕی 448 ملیۆن و 750 هه‌زار دینار و رێگای گوندی قارەمان بە بڕی 274 ملیۆن و 906 هه‌زار دینار و رێگای گوندی ولیان بە بڕی 155 ملیۆن و 949 هه‌زار دینار، بڕیارى جێبه‌جێكردنیان بۆ دراوه.
به قسه‌ى قایمقامی قه‌ره‌داغ دوو پڕۆژه‌ى قیڕتاوكردنى دیكه‌ش بۆ گونده‌كانى چاوگه و كوڵه‌جۆ، به بڕى كه‌متر له 500 ملیۆن بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، بڕیارى له‌سه‌ر دراوه.
ره‌ئوف شێخ كه‌مال، قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ به 964ـى راگه‌یاند، چاوه‌ڕێى پاره‌ین له بانكه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێت ده‌ست به‌و پڕۆژانه بكه‌ن.
وتیشی “پڕۆژه‌ى پێشترمان هه‌ن له‌به‌ر بێ پاره‌یی تا ئێستا كاره‌كانیان وه‌ستاوه”.
به قسه‌ى قایمقام زۆربه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى له سنوورى قه‌ره‌داغ كاره‌كانیان وه‌ستاون، هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵانى 2013 و 2014 و ئه‌وكات ده‌ستیان پێكردووه.