هەواڵی زیاتر ببینە

40 دەفتەر دۆلاری قاچاخ لە فڕۆکەخانە دەستیبەسەردا گیرا

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی راپەڕین جوابی بۆ شۆفێری مینی پاسەکان ناردووە، دەڵێت ئەوانەتان دەرگای پاسەکانتان کردووە بە کارەبایی زوو وەکو خۆی لێبکەنەوە، ئەگەر نا سزا دەدرێن.
هاتوچۆ دەڵێت ئەم دەرگا کارەباییانە خراپە و سەرنشین ناتوانێت دەرگاکە بکاتەوە، بەڵکو هەمووی بە دەست شۆفێرە.
هاتوچۆی راپەڕین دەڵێت ئەمە پێچەوانەی رێنماییەکانە، چونە دەستکاری کراوە و وەک بیلاد نەماوە، بۆیە دەبێت هەموویان وەک دیزاینی پێشووی کۆمپانیای لێ بکەنەوە، ئەگەر نا سزا دەدرێن

ئەمڕۆ چەند کەسێک ویستویانە لە فڕۆکەخانەی بەغدا 40 دەفتەر دۆلار بە شێوەیەکی سەیر ببەنە دەرەوە، بەڵام دەستەکەیان کەشف بووە و گیراون.
ئەو کەسانە چوون چوار سەد هەزار دۆلارەکەیان لەناو دەفتەری تیانووسیندا شاردووەتەوەو و یستویانە بە قاچاخ ئاودیوی بکەن، بەڵام گومرگی فڕۆکەخانە پێی زانیوون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەم زانیارییانەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام نەیوتووە کەسەکان بە نیاز بوون دۆلارەکە بۆ کوێ ببەن.

لیژنەکانی قایمقامیەتی ئاکرێ تەنیا لە یەک رۆژ گەڕان بەشی یەک مانگ کەلوپەلی خراپ و بەسەرچوویان دۆزیوەتەوە.
ئەو لیژنانە ئەمڕۆ چوونەتە ناو بازاڕی ئاکرێ، سەردانی دوکانەکانی فرۆشتنی کەلوپەلی جوانکاریان کردووە، تەنیا لە پێنج شوێندا نزیکەی هەزار و 100 پارچە کەلوپەلی ماوە بەسەرچوویان دۆزیوەتەوە کە بەتەما بوون لە بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
پەروین شەوقی، بەڕێوەبەری لیژنەی چاودێریی جوانکاری لە قایمقامیەتی ئاکرێ بە 964ی وت هەندێ پارچەی تیا بووە پێن ساڵە بەسەرچوون.