چاوەڕێی پیاوانیش دەکەن

مێخەک” کچە دەفژەنەکان کۆدەکاتەوە”

+964
پەری ساڵح

چەند خانمێکی بەهرەمەند گرووپێکی موزیکیان بەناوی مێخەک دروستکردووە و پێکەوە دەف دەژەنن، بڕیاریشیانداوە دەرگای گرووپەکەیان لەسەر پیاوان دانەخەن و داوای هاوکاریشیان لێنەکەن بۆ فێربوون.

هاژە باست دامەزرێنەری گروپی مێخەک تایبەت بە ترێندی 964 وتی “حەزم کرد دەست بەرین بۆ شتانێک، کە دەگمەنن و خەڵکانی ئاسایی دەستی بۆ نابەن، راهێنان لەسەر ئەو ریتمانەش دەکەین، کە سەختن بۆ ژەنین”

سیریل فەتاح بۆ یەکەمجار ناوی راستەقینەی بۆ ترێندی 964 ئا...

سیریل فەتاح بۆ یەکەمجار ناوی راستەقینەی بۆ ترێندی 964 ئاشکرا دەکات

دەف ئامێرێکی رەسەنە و ژەنینی ئاسان نییە، پێشتر زیاتر لەلایەن پیاوانەوە بایەخی پێدەدرا، بەڵام ئێستا خانمانیش گرنگی پێدەدەن، بە تایبەت لەم ساڵانەی دوایدا جیاواز لە ئێران، کە بەبێ جیاوازی رەگەز دەفژەنی بەتوانای تێدایە، گرووپی کچانی مێخەک لە ماوەی ساڵێکی تەمەنیان بەشداریان لە چەندان چالاکی و فێستیڤاڵ کردووە دواینیان فێستیڤاڵی گەلان بوو لە سلێمانی، بەڵام ئامانجی گەورەتریان هەیە و دەیانەوێت گرووپەکەیان فراوانتر بکەن و پیاوانیش ببنە ئەندام.